کامەران سوبحان
▪️کاک بەڵێن گیان خوات لەگەڵ!
*هەموومان دەمرین، گرنگ ئەوەیە دوای خۆمان: "یادەوەرییەک، جوانییەک، ئاکارێکی بەرز" جێبهێڵین. ئەو کەسانەی ئەمانە جێدێڵن، نامرن و لە دڵی هەمووماندا دەژین.
*سێ هەفتە لە ئەمەریکا بووم، وەک برایەکی گەورە، وەک هاورێیەکی بە،ئەمەک بۆ زۆر شوێنی گرنگت بردم، دەیان یادەوەریی جوانت لاجێهێشتم.
*هەفتەی ڕابردوو، فۆرمی ڕاپرسی "ماستەرنامەکەم"م بۆناردیت، بە زمانێکی شیرین بۆت نووسیوم: سوبحان گیان پڕمکردەوە، کۆڵێک دڵخۆشبووم بەو بابەتە سەرنجڕاکێشەی ماستەرنامەکەت.
*چەندجارێک بۆ دەنگی ئەمەریکا چاوپێکەوتن لەگەڵ سازکردووم. خوێنەری هەموو کتێبەکانم بوویت، لە دواهەمین چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆدا وتت: پەیمانم پێبدە بۆ کتێبە نوێکەت لەبارەی: "مودەریس و سالمی ساحێبقڕان" یەکەم کەس لەگەڵ من چاوپێکەوتن بکەیت. پەیمانم پێدایت، بەڵام بەداخەوە ئەم مەرگەت، ئەو چاوپێکەوتنەی فەوتاند!
*یادت بەخێر کاک بەڵێن گیان، سەرەخۆشی لە هاوسەرو منداڵەکانت و کاک بەتین و د.بەرهەم دەکەم… هەمیشە ئاکارە جوانەکانت لە یادەوەریمدا بە نەمریی دەمێننەوە.
▪️کامەران سوبحان

