Post Image
By balensalihئایار 11, 2025In دۆست و هاوڕێ

دلێر سناوی

یادت بە خێر کاکە بەڵێنی ئازیز، تۆی خۆشەویست نەک هەر هآوڕێیەکی دڵسؤز بوویت بۆمان،بەڵکو برایەکی خۆشەویستی پڕاو پڕ لە میهرەبانی ولووتف و جوانی بوویت.
زۆر دڵ بە داخم کە تؤ ‌هێشتا لە چاوەڕوانی دوایین هؤنراوەدا بوویت کە بؤت بنێرم، بە داخەوە ئەم کؤچە لە ناکاوەت وای کرد، ئەم هۆنراوەیەت بۆ بنووسم.
یادی تۆی ئازیزلە دڵ و دەروونماندا هەردەم زیندوو ئەمێنێت، ڕؤحت شاد و جێت بەهەشت بێت هاوڕی شیرینەکەم.
وا ئەمساڵیش بەهار دیسان هەر گەڵا ڕێزانی هێنا
لەڕۆژی یەکەمی جەژنا وا لە جێی گوڵ خاری هێنا
لەجێی خەندەو پێکەنین حەسرەت و خەم کەوتە دڵ
هەواڵی کۆچی ناوادەت ئاخ بەڵێن گیان داخی هێنا
قەڵەم وا مانی گرتووە دوور لە دەست و پەنجەیی تۆ
ووشە و زاراوە بێ نازن بەیتی شیعرم کورت هێنا
کێ بێ ئیتر بۆ پاساری باس بکا داخی غوربەت
کاتێ هاوڕێی سەفەری دوور دەنگ و باسی شاری هێنا
کێ بێ ئیتر شیعری مەحوی بخوێنێ بەو دەنگ و سۆزە
لەرەی دەنگت لە حەسرەت دا تەزووی بە لەشدا ئەهئێنا
بۆ کێی بڵێم من ئاوازی موتریبی حەریفان قوربان
دڵ بێ دەنگە بە مەحزوونی، بێ دەف و تار تاری هێنا
داخەکەم مەجلیسمان کەل بوو، ئیتر ژیان بێتامە بێ تۆ
بە داخەوە زوو جێت هێشتین،خۆشی ئیتر کورتی هێنا
قوربان ئارام چاو لێک بنێ هەتا کو ڕۆژی مەحشەر
ڕەوانت شاد جێت بەهەشت بێ، ئەمری خوات بەجێهێنا

دلێر
٢٠٢٥/١١/٤

svgئەمەل سەعید کوردە
svg
svgRaveen Dosky Kajjo

Leave a reply