هاوار هەروتی
(خـــاکی پـیرۆز )
بـــەڵێن بــێت ئــەگەر بێیتەوە
ئـەم گەردوونە پــڕ لــە شەڕە
ئـەم ژیانە پــڕ جــەنجالە
بــە تـۆ ئــارام ئــەبێتەوە
بــەڵێن بێت ئــەگەر بێیتەوە
ھەمووان باوەش بەیەک دا ئەکەن
لـەگەڵ یەکدی ئاشت ئەبنەوە
جــەنگ نــامێنێ !
شــەر بــە ئاشتی کۆتایی دێ
بــارمەتاکان ئــازاد دەبــن
ئێمەش دەبینە خاوەن وولاتێکی جوان
وەک ئەوەی تـۆ خەیاڵت لــە بـۆی کردبوو
وەک ئــەوەی بــۆن و بــەرامیت
لــە ئامێزتا هــەڵ گــرتبوو
ولاتێک بــێ ,
پــڕ لـەو رێگایە چــاڵ و چـۆڵانەی
کـە کۆتایەکەی ئەمان گەیەنێتەوە یەک،
بــەڵێن بێت ئــەگەر بێیتەوە ،
ئارامی بـاڵ ئەکشێ بەسەر شاردا
کـەس بەسەر کەس ناقیژێنێ
ئــەم هــەموو ژاوە ، ژاوە ،
بــەبوونی تــۆ کـپ ئەبێتەوە ،بـرالە
دە بــەس ئــەم جارە وەرەوە
شین و ڕۆ ڕۆ ئەوەستێنین ،
بـێ دەنگ ئـەبین و هـیچ ناڵێین
بە چاوان یەکتر ئەدوێنین
زمـانی ئاخافتن لـەبیر ئەکەین
هێندە بـە تووند
باوەش بەیەکتری دا دەکەین ،
بــرالە , گــەر تــۆ بێیتەوە
سرووشت لەو جەنجالیەدا دەنگی دێت
بــەهار جارێکی دی ئەڕوێ ،
ئـــاخ …چەند نـــامۆیە ؟!
چەند نـــامۆیە!؟
ئەم مەملەکەتە بێ بوونت
دەنگی چۆڵــی لـە دوور ڕابـــێ
چـەند نامۆیە بـای ئارامی
بــە نێو ڕۆحمان هەر هاژەی بێ
بـــا، بــۆنی گوڵاو ھەڵگرێ
ئیتر نــە بــۆنی تاوانی ئێمە
نــە بۆنی ئــاگر و شـەر دێ
بــەھار، لــە چـرۆ ناوەستێ
بــەس ئـەگەر ئەتۆ بێیتەوە ،!
گــوڵ ،خـوناوی گوڵاو دەدا
بـاران ھێواش دێتە خوارێ
پــایز و بەھار ئاشت دەبنەوە
گـول ،بــەڵێن ئـەدا نەوەرێ
گەڵا ھاوەڵی خۆی جێ ناھێلێ
بــۆ پایزێکی بــێ ئـەمەک ،
ئـاوی جۆگەلە و ڕووباریش
لەبن گوێچکەمان دا دەڕۆن و
ھــەر خاڕەیان دێ ، بــرالە
بـەڵێن بێت ئـەگەر بێیتەوە !
ووشە و شعر سەما ئەکەن
لە پێشوازیت،
بـۆ چەند ساتێک ئەم گەردوونە
ئەم گەردوونە،بێ دەنگ ئەبێ
ھەست بە عەشق و سۆزی دڵی
ئـــازیزانمان ئـــەکەینەوە ،
لە خەم تێدەگەین ،لەناو خۆشیدا
قـــوڵتر دەبـینەوە ،
بەڵێن بێت بـەس تۆ وەرەوە ،
وەرە بــــرالە ،دە وەرە
دەستت توند بخە نێو دەستم
دیـــسانەوە ئـێوارەیە
دیسانەوە ئـــاوابوونە
دیسانەوە ئەم دلەی من
نوقمی ئازار و برینە
دە وەرەوە ،
بـــا بیاسیەک بــەنێو
ئەم بەهەشتە نائارامە بکەینەوە
دە هەستەوە جــــارێکی تــر
ئەم بەهارە توند بخەرە ئامێزتەوە
بــا باوەشت ،
بەرێکی نوێ بداتەوە بەم ژیانە
با هەبوونت ڕووناک بکەن
ئـــەم شــەوە تــار و تفتانە
دە وەرەوە،
بــە تەنیایی لەنێو ئەم جەنجالیە
لەم مەملەکەتی بێ یار و نیشتیمانە
لــەم غوربەتە پڕ لە ژانە
جــێم مــەھێلە ،
تخوا هاوڕێ, ئازیزەکەی برالەی خۆت
دە بەس ئەم جارە وەرەوە ،
بەڵێن بێت ئەگەر بێیتەوە
بەشەرابی خواوەندەکان
نەفرەتی تەنیایمان ئەشۆینەوە
تا لە گوناحی
بێ خاکی و بێ نیشتیمانیدا
پاک دەبینەوە ، بـــرالە
جگەرەکەت داگیرسێنە ،
ئەم دونیایە پــڕ و پوچە
لە ڕەگەوە بسوتێنە ،
دە بەس ئەم جارە وەرەوە
هەر چیت دەوێ ،تۆ سەروەر بە
نیشتیمان بە ، دارو و بەرد بە،
دەشت و کێو بە ،
کوێستانی هەمیشەی
ڕێبوارانی قەلەم و ئازادی بە .
دەبەس ئەم جارە وەرەوە .
ئەم کاروانە ،ئەم قافلەیە بەبێ ڕێبەر جی مەهێڵە…
هـــــاوار هــەروتی
ئـەو بەهارەی قەدەمی گەردوون شکا
ڤیرجینیا -ئەمەریکا
…………
(بەڵێن).
داخێکی گـەورە و کۆستێکی گـرانە
قەلەمێکی جـوانی ئەدەبی کوردی بـەم بـەری بـەهارە هەڵوەری ،
خەزێنەیەک لـە زانیاری و نووسین و گـەورەیی و جــوانی بـوو(بــەڵێن صالح)
ئـازیزێک، بـرایەک ، هـاوڕێیەک ، لانکەیەکی ئارامی لـەم غوربەتە
مـرۆڤێک بـە مانای گەوهەر بـۆ کۆتا جار بەجێی هێشتین.🥹
(بــــــەڵێن)
وەرەوە هـاوڕێم, تـو خودا وەرە
ئـەتۆ نەبی کـێ دێ
ئـەم غـوربەتە تــاڵ و تـفتە
بــە عەشقەوە بـهۆنێتەوە
کـێ لەمانای شيعر دەگا ؟
کـێ ئەم هەموو محبەتە
ئـەپرژێنێتە سـەر لــێوان
بـێرۆ کــاکی مـن دە بێرۆ ،
جگەرەیەکی تــر داگیرسێنە
بــا هەوری خـەم لێوان بگرێ
بــا ئەم دوونیایە وێران بـێ
ھــۆ ئـارامیم کـاکەی نازدار ،
بــەم بەری بـەهارە چیت کرد.؟
پـەلەی چیت بوو ئازیزی من !
بــرالەی خـۆم ، کـاکی نازدار
ئـەم بارگەیەت بۆچی لێک نـا ؟
وەرە ئـەم شەو ،ئـەم شەو وەرە
لـــە ئامێزی سارد و شەکەتم پاڵکەوە
بێدەنگ،بێدەنگ ،زۆر شـت بڵێ
هێدی هێدی شـعران بڵێ
دە وەرە ، هـەرگیز مەڕۆ
بـا پێکەوە گــوێ لـە سروشت
لـەم بەری بەهارەی ئێرە
لـەم غوربەتە نـا ئارامە
لــەم هـەموو شەوە پـڕ ژانە بگرین
بـۆ نیشتیمان شیوەن بکەین
وەرە ببینە ،
ئــەم هەموو ئازیزانەی تــۆ
چ ئاوازێک بــۆ ئەم بـێ دەنگیە
بـۆ ئەم زەمەنە نامۆییە ئەژەنن
دە بێرەوە و تـەماشا کـە
بـاران چـەندە جوان ئەبارێت
کوریکە چۆن بـۆ کۆچی تـۆ
خـوناو لـە چاوانیان ئـەڕژێ ،
بێرۆ کاکی کاکان ، ئازیزی مـن
وەرە سـەیرکە ،
بـەهار چۆن هێدی ، هێدی
ئـەگری بـۆ خۆی ، ئەگری بـۆ تۆ
کـە ئەتۆی لـێ نــی ئێرانە
ئــەم بەهەشتە زۆر وێرانە
ئـەتۆ نەبی کـێ دێ باوەش
بـۆ پارسایە بـێ لانەکان ئەکاتەوە
کێ دێ ئیدی ڕەنگ بە ژیان بداتەوە !؟
وەرە هـــاوڕێ ،
جـگەرەکەت داگـیرسێنە
بــا ئـەم دونیایە وێران بـێ
بــا ئـەم گەردوونە نوقمی بـاران و تـۆفان بێ
بــــــەس جــــارێکی دی وەرەوە …
(هـــاوار هـــەروتی )
ئـــەم شەوەی بــەهار ووشک بــوو
ڤیرجینیا_ئەمەریکا
……
ئــەوە بەهارەی قەدەمی گەردوون شکا ،
ئیدی ،بەیانیەک قـەت هەڵنەهات ،چریوەی بـولبول پسا و دەنگی گریان و شیوەن هـات، لـەو ڕۆژەوە خـۆر ،نـە ڕەنگی لێ ئەتکێ ،نـە ئەستێرەش شەوقیان هەیە ،تەمێک بـەری مانگی گرتووە و لــە دوو چاوی شەکەتیشم باران هێواش دێتە خوارێ ،
کـاڵبوونەوە ،ئەوەی ئـەتۆ دەستت بەری کەوت ، ئەو ڕێگەیەی دوو پێت پیایا ڕۆیشت ،ئەو پەیژەیەی خەونێک لەوێ چاوەڕێت بوو ،کـالبونەوە بە تەکێڕای خـۆر و بەهار بەم سەفەرە لە دیدەی ئێمە توانەوە ،
ئــەو دیدارانەش کـە مابوون ،وەک جگەرەی دەستت سوتان
خـەندەی جـار جارەی ڕۆژگاری تاڵی غوربەتیش ،پچڕا و ئیدی سەری زار ناگرێ ، زمـان بــە پەرتی دێتە گۆ ،
قـەلەم ووشکە و دەفتەری شعریش لـە نێو خۆی دا هەر دەسوتێ ، هـەر خۆلەمێشی لێ ئەفڕێ ،
ئــەم بزمارە وەها لـە سەر دڵ گیر بووە ،بــە هەر شنەیەک ئـەو برینانە ئەکولێنەوە بە تێکرای ،
ئــەو ساتەی کراسی بەری خۆشبەختی دڕا و دڕا ،ئیدی کەس خولیای نیە دوای ئـەو کۆچە تەقەڵ بداتەوە لەو کراس و برینانە .
ئــەو بەهاری شەوی کـردە مۆتەکە و بەیانی کردە پرسە و
ماتەم ، ئــەو غوربەتەی چیدی خۆری هیوای لـێ هەڵنایەت
بە تێکڕایی کاڵبوونەوە .
……………
بەڵێن 🥹🖤.
ئــاخ خودایە،ئەوە زەنگی،کۆتای چ زەمەن و دەورانێک بوو ؟
ئــەو سەفەرە ، تینی گـــەرمی زوخـاوی کــام جــەهەنم بوو؟
ئەوە پشکۆی ئاگری کام نەورۆزی ئازادی بوو,کەوتە نێو گیان؟
خـــەزانی کــامە پــایز بــوو ، بــــەهاری پــڕ سـەوزی وەراند؟
ئــــاخ خودایە ،بـۆچی ئـەبی هـەر قـەدەمی ئـێمە بـشکێ ؟
بـۆچی ئــەبێ جـام نـەگاتەوە بــە گـەروو،لـەدەست بڕژێ ؟
شـەوی زکـر،هـەر درێـژ بـوو،بــەهار نـەپشکوت بـوو وەری
چــاوی یــاران لــە خـەو دابـوو ،ئـازیزی گیانمان هـەڵفری
بــەیان بوو ،بــەیانی جــــەژن ، بــەڵێن وابوو دیـدار بەستین
پێکی شــادی دەستمان شـکا ،بـــەم ئازارە هێشتا مەستین
هـــۆ خـودایە ، ڕوومــان لــەتۆ، ئــاوری چ سـەفەرێک بـــوو
ئــاوا بـەهاری ووشک کــرد، ئـــاوا بــۆ ئێمە بــە گـــــڕ بـوو
شــــەوە، یــاخوا هـەر کورت بیت و قـەت نەگەیتەوە بە یەڵدا
بــۆچی هێندە کەیفت خۆش بوو، بـــەم بەهارە پێکت هەڵدا
ئازیزی گیانی ئێمەت برد،بەری بەیان،یاخوا هەرگیز خۆر نەبینی
یــاخوا هــەرگیز ،جارێکی تـر ، خـــوناوی ســەر گووڵ نــەبینی
هەر تەم بێت و بەری ئەو خۆرەت لێ بگرێ ،بـــە یەکجاری
هەر تار بیت و ڕێگا وون کەی،ئەتۆش وەک من لە بێ یاری
لــەبڕی بولبوول ،تــوشی ژاوەژاوی شـــەر و جــەنگ بــی
مۆسیقا نـەگاتە بـەر گوێت ،هـەتا ماوی هەر دڵ تەنگ بـی
نەفرەت ئەکەم، لەهەرچی،کە دەستی هەبوو لەم سەفەرە
نەفرەت ئـــەکەم ،کـــوا ئازیزم، مەرگت قازانجی قەدەرە
یـــاخوا خەندەتان لـێ ببڕێ ،بـێ ساقی بن،بێ شەراب بن
تــاکو ماون ،ژێر دەستە بن ،نوقمی جەور و پـر حەزاب بن
هـــۆ خودایە ،سەبرێ بـــدە ،لانـەکەی ئــارامیمان ڕوخــا
هـــۆ خودایە،بــارانێک بــێ،بیشواتەوە جـــەور و جـــەفا
دڵــــم ئەگری ،هــۆ خودایە ، گــیانم گـــرکانی ئــــــازارە
بــــەسەر ئــەم کۆستە گـــرانە، تـــۆ علاجێ، چـــیە چارە
قـــەرار نەبوو وا تێپەرێ ،بــێ سەوزی بین ، بـێ بـەهار بین
هـــەتا ماوین بــێ لانە بین، بـێ (بـــەڵێن )بین ،پڕ جەفا بین
(هـــــ هەروتی ــــاوار)
ئەو بەهارەی قەت نەپشکووت
گینیسڤێل_ ئـەمەریکا
٧/٤/٢٠٢٥

