Post Image
By balensalihئایار 11, 2025In دۆست و هاوڕێ

ئاراس طالب ڕشید (حاکم پشکۆ)

ئەلبومی
دوای مەرگی کاکە بەڵێن ئەحمەد ساڵح

ئەلبومی دوای مەرگی کاکە بەڵێن ئەحمەد ساڵح
کۆکراوەی هۆنراوەو پەخشان نوسینی وتارو یاداشت و نامەکان و وێنەکانی کاکە بەڵێن ئەحمەد ساڵح لە " واڵای پەرەکانی سۆشیال میدیاکانی " تایبەت بەخۆی ،و چەند دێڕیک لە ناساندنی کەسێتی کاکە بەڵێن و هەندێک لەو نامەو پەخشان و ئەونوسراوانەی لە دوا مەرگی کاکە بەڵێن کە لەلایەن هاوڕێ و کەسان و دۆستانی کە بۆیان نوسیوە لە دەڕبرینی هاوخەمی خۆیان بۆ مەرگی کاکە بەڵێن …
لە ئامادەکردنی : ئاراس طالب ڕشید (حاکم پشکۆ)
ساڵی : 2025 / مانگی نیسانی
بەرگ :
تیراژ :
جاپخانەی

پێشەکی: ئەلبوومی دوای مەرگ
کاتێک ئەوانەی خۆشمان دەوێن، کۆچی دوایی دەکەن، نامرن… بەڵکو دەبنە ڕووناکییەک کە لە یادەوەرییەکانماندا بە نەمری و بۆ هەمیشەیی دەمێننەوە ،و دەبنە پەپولەیەکی بێ هێز کە لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەماندا دەیانبینین ، دەبنە ئەو ووشانەی کە لە ئاسۆدا بەهەڵواسراوی دەمێننەوە لە بێدەنگیی پێش گریاندا ، کاکە بەڵێن ، کەسێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو دەنگێک بوو کە لە شمشاڵە دێرینەکان دەچوو کە لە باوەشی شاخەکاندا دەگریا… ئەو هەوایەک بوو بەسەر دڵدا تێ دەپەڕی و لە خەوەکانی بەئاگا دەهێناینەوە و ئەو شاعیر بوو، نەک بەو مانایەی کە شیعری نووسیوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی خودی شیعرەکە ببووە نامەکانی وەک دڵۆپی شەونمی بەیانیانی سەر گەڵاو لقی دارەبەنی کێوەکان کە بریقەدار و تازەبون و ڕاستگۆ بوون و لە قووڵایی خۆیدا هەڵدەقوڵان ، کاتێک خەریکی نووسین بوو، هەستت دەکرد شتێک لە ڕۆحیدا شتێک لە حەسرەتەکەیدا، لە ئازارەکانیدا، لە بینینەکانی زیندانیکراوی کە بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەدایک ببن و بفڕن ، وشێوازی نووسینی خۆی دروست دە کرد، شێوازێک جیاواز لە هەمو نوسینەکانی کەسێکی تر ، تەنها لە خۆی دەچوو… شێوازێک کە لە دڵی خۆی دەچوو، کە پڕ بوو لە شانازی و حیکمەت و خۆشەویستییەکی بێدەنگ بۆ ژیان گەنجینەی زمان بوو… وەک ئەوەی زمان خۆشی بوێت، کاتێک بانگی دەکرد خۆی بۆی جوان دەکرد و کاتێک بۆی چرپاند گوێی لێدەگرت، بەم شێوەیە دەقێکی زیندوو و جوڵاو و دوور لە کاریگەری و پڕ لە خەمۆکی لەدایک دە بوون ، نوسینەکانی خوێنەر نەیدەخوێندەوە

svgکامەران سوبحان
svg
svgNext Post

Leave a reply